٢٤ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٥٦
پێنج سەربازی تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا کوژران

لە درێژەی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی هێزە حکومییەکانی تورکیا و ئەندامانی پەکەکە لەناوچە کوردنشینەکانی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا پێنج سەربازی تورکیا کوژران و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا هەواڵدەریی دۆغان لە زمان سەرچاوە سەربازییەکانەوە ڕایگەیاند کۆماندۆکانی سوپای تورکیا کە خەریکی ئەنجام دانی هەڵمەتێک بوون بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دوایەی دیاربەکر لە ناوچە شاخاوییەکانی لیجەی سەر بە پارێزگای دیاربەکر بون لە لایەن پەکەکەوە پەلامار دران.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لەو هەڵمەتە دا ئەنداملانی پەکەکە بە هاویشتنی ڕاکێت و چەکی دور ئەنگێو بوونە هۆی کوژرانی 4 کەسی سەربازی و بریندرا بوونی هەشت سەربازی دیکە.

دوابەدوای ئەو پەلامارانە قایمقامی ناوچەی لیجە لە 14 گوندی سەر بەو شارە  یاسای قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندوە.

لە ڕاپۆرتێکی دیکەش دا هاتوە: ئەندامانی پەکەکە لە کاتی تێپەڕینی تڕۆمبێلی هەڵگری هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوچەی کارلی ئاوا سەر بە پارێزگای بینگول بۆمبێکیان تەقاندەوە کە لەسەر رێگاکە دایاننابووە و لە ئاک دا کەسێکی لشکری کوژرا.

رۆژی ڕابردووش لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ئەو ناوچەیە دوو کەس لە  چەکدارەکانی سەر بە دەوڵەت و 4 سەربازی تورکیاش بریندار بوون....

کۆتایی کورتە نامە/310